بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحمود سەنگاوی فعرماندەی پێشمەرگەکانی هەرێمی کوردستان وتی: هەوڵ و دلێریی حاجی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندێس بۆ پاراستنی ماڵ و گیانی کوردستانییەکان لە بیر ناکرێت.
مەحموود سەنگاوی رۆژی سێ شەمە لە رێورەسمی ساڵوەگەری شەهادەتی حاجی قاسم سولەیمانی لە سنە زیادی کرد: ڕێز لە سەردار سولەیمانی و هەموو شەهیدانی ئێرانی شەڕی داعش دەگرم.
وتیشی: ئێمە سەرەتا پێمان وابوو کە سوپای عێراق لە بەرەنگاریی داعش دێتە مەیدان بەڵام بەداخەوە هەموو چەکەکانیشیان کەوتە دەستی داعش و هەرێمی کوردستان بەتەنیا مایەوە و تەنیا حاجی قاسم و کۆماریئیسلامی ئێران هاتنە یارمەتی هەرێم و جەلەولا و سەعدیەمان ئازاد کرد و ئەمە سەرەتای سەرکەوتنی ئێمە دژی داعش بوو.
ئەوەشی وت کە زۆربەی فەرماندەکانی پێشمەرگە لە بەرانبەر داعش گیانیان فیدا کرد بەڵام حاجی قاسم بە لێهاتوویی خۆی یارمەتی کوردستانییەکانی دا و هەموومان قەرزداری ئەوین.
Your Comment